خشتەی کار و کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە
په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ده‌كرێت و ده‌نگیش له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای "هه‌مواری یاسای بزربوه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان" ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی په‌رله‌مان، د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاریدا به بانگهێشتكردنی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه كه ده‌كاته 23ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021.
خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه، پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (دوه‌م و پێنجه‌م)ی مادده‌ی (78) و مادده‌ی (79) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 . پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژ به خێزان و ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 . پێشنیازه‌یاسای (هه‌مواری یاسای سه‌لماندن ژماره 107ی ساڵی 1979ی هه‌مواره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان)
3 . پرۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دوه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (هه‌مواری یاسای بزربوه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراق، ژماره (3)ی ساڵی 1999) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە