خلووسی ئاکار : ئێمە توانای ئەوەمان نییە بە ئەمریکا بسەلمێنین کە پەکەکە و یەپەگە سەر بە یەک ڕێکخستنن
پەیامی کورد ... خلووسی ئاکار : ئێمە توانای ئەوەمان نییە بە ئەمریکا بسەلمێنین کە پەکەکە و یەپەگە سەر بە یەک ڕێکخستنن .
خوولسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ئێمە توانای ئەوەمان نییە بە ئەمریکا بسەلمێنین کە پەکەکە و یەپەگە سەر بە یەک ڕێکخستنن .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕاێدەگەێنێت کە بەرپرسەکانی پەکەکە و یەپەگە بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕادەگەینن کە ئەوان هەمان ڕێکخراون بەڵام بە ناوێکی جیاوازەوە . بەڵام ئێمە ناتوانین باوەڕ بە ئەمریکا ی دۆست و هاوپەیمانی خۆمان بهێنین کە ئەوە هەمان ڕێکخستنە .
ئاکار لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حۆرییەت باسی لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا و هەروەها پرسی سووریا ی کردووە .
ئاکار دەڵی بەرپرسەکانی پەکەکە و یەپەگە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەڵێن کە ئەوان هەمان ڕێکخراون . ئەو هەروەها ئاشکرای کرد کە ئەوان بە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە باکووری سووریا خەتێکی کوردی لە سنووری عێراق تاکوو دەریای ناوەڕاست هەڵوەشاندووەتەوە و هەروەها خەڵکینە ئایا شەنگال لە قەندیل گرینگترە لە ووڵامدا ووتی " شەنگال هێلانەی تێرۆریستان ە لە نێوان قەندیل و شەنگال دا هاتن و چوونی هیزەکانی پەکەکە هەیە . ئەوانیش لە هەر کوێیەک بن ئەوە ئەو شوێنە ئارمانجی ئێمەیە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە