خلووسی ئاکار : هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بێ یەک و دوو ئەنجام دەبێت
پەیامی کورد ... خلووسی ئاکار : هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بێ یەک و دوو ئەنجام دەبێت
خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری توركیا، لە میانەی بەشداریکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ھالیفاكس ڕایگەیاند: کە بەدڵنیاییەوە تورکیا هێرش دەباتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
ناوبراو ووتی: ئانکارا هەرگیز کۆتایی بە شەڕ و پلانە تۆکمەکانی لە ڕۆژئاوا ناهێنێت و تەنانەت پشت گوێشی ناخات و بە درەنگی ناکەوێت.
وەزیری بەرگری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە ووڵاتەکەی بە بەردەوامی لە شارەکانی منبج و تەل رەفعەت مەترسی هێرشی لەسەرە.
هاوکات پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆکكۆماری توركیا له ووتارێكیدا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌كردنه سه‌ر هه‌رێمی عفرینی ڕاگەیاند بوو و هه‌رێمه‌كانی رۆژئاوای به مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا ناو بردبوو.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە