خواحافیزی بەغدا لەگەڵ فڕۆکەگەلی ئێف - ٦ و کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی
پەیامی کورد ... خواحافیزی بەغدا لەگەڵ فڕۆکەگەلی ئێف - ٦ و کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی .
هێزەکانیی ئاسمانی عێراق لەوانەیە کەلک وەرگرتن لە فڕۆکەگەلی ئەمریکی شەڕکەری جۆری ئێف - ١٦ ڕابگرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک بڵاکراوەی Military Watch ڕایگەیاندووە کە لەوانەیە فڕۆکەگەلی شەڕکەری ڕووسی ببنە جێگرەوەی ئەم فڕۆکە چەند کارە و چەند مەبەستەی درووستکراوی ویلایەتەیەکگرتووەکان .
بە پێی زانیارییەکانی ئەم بڵاوکاروەیە لە ئێستادا عێراق ٣٤ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف - ١٦ ی هەیە کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ تاکوو ٢٠١٧ گەیشتووەتە دەستی ئەم ووڵاتە بەڕێوبەرایەتی زانیارییەکانی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە لە هەنگاوی یەکەم دا پەیوەندی بە هێزەکانی ئەمریکاییە کە بەم زووانە لە دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم ووڵاتە بە جێ دەهێڵن .
هەر بەم مەبەستە بەرپرسانی عێراقی بە دوای کڕینی فڕۆکەگەلی شەڕکەری نوێ بۆ ئەم ووڵاتەوەیە و بەرپرسانی پلە باڵای ئەم ووڵاتە لە مانگی ئۆگۆست ی ساڵی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئەم جارە حەز دەکەن کڕینی فڕۆکەگەلی نەوەی پێنجەمی سۆخۆ - ٥٧ تاقی بکەنەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە