خواردنی حەب بە بێ ئاو چ بەڵایەکی مەترسیدارە ؟
پەیامی کورد ... خواردنی حەب بە بێ ئاو چ بەڵایەکی مەترسیدارە ؟
دوکتۆر جنیفێر ، پزیشکی پسپۆڕی بنەماڵەیی ڕایگەیاند : خواردنی حەب بە بێ ئاو زۆر مەترسیدارە و گرینگە بە ئاوەوە بخورێت و ، نە تەنیا ئاسانتر قووت دەدرێت بەڵکوو هاوکاری دەکات تاکوو پێشگیری بکات لە گیرکردنی حەب لە ڕیخۆڵەکاندا ، هەروەها دەتوانێ ببێتە هۆکاری هەوکردنی گەدە و ئازاری قەفەسەی سینگ ، یا خود تەنانەت خوێنڕێژی و کون بوون .
بە ووتەی دوکتۆر کادێل ، لێکۆڵینەوەیەک لە گۆڤاری لێکۆڵینەوەگەلی خواردن و هەرەس کردن لە تورکیا نیشان دەدات کە تا رادەیەک هەر جۆرە دەرمانێک دەتوانێ هۆکاری برینی ڕیخەڵۆک بێت ، بەڵام بە پێی ووتەی دوکتۆر کادێل ، دەرمانگەلێکی کەم بوونیان هەیە کە کاتێک لە کاتی چوونەخوارەوە گیر دەکەن ، هۆکاری زەرەر و زیانی جیددی دەبن . وەکوو دەرمانگەلی دەرمانی پووکی ئێسک ، ئانتی بیووتیک کەکان ، ئازارشکێنەکان .
دەرمانگەلی ئازارشکێنی " ئیپرۆپڕۆفین " بە بێ ئاو دەخورێن کە لە ئەگەری مانەوەی لە ڕیخەڵۆکەکاندا دەبیتە هۆکاری درووستبوونی کێسەی فراوان .
نەشتەرگەرێک لە نەخۆشخانەیەک لە نیووجێرسی چیرۆکی یاریزانێکی تۆپی پێی گەنج دەگێڕێتەوە کە پێش هەر یارییەک دوو حەبی بە بێ ئاو دەخوارد کە بوو بە هۆکاری کونگەلێک لە ڕێخەڵۆکەکانیدا . هەروەها ڤیتامینی س و جێگرەوەکانی ئاسن یش کێشەسازن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە