خواردنەوەی قاوە لە دوای نیوەڕۆوە کاریکی هەڵەیە

پەیامی کورد   ...  خواردنەوەی قاوە لە دوای نیوەڕۆوە کاریکی هەڵەیە

هەندێک کەس بە ئامانجی زیادکردنی ووزە قاوە دەخۆنەوە ، بەڵام لەوانەیە ئەم خاڵە گرینگە نەزانن کە خواردنەوەی قاوە لە کاتی ناپێویست زەرەری جیددی دەگەێنێتە بەهرە و تواناکانتان و دەبێ بزانین چۆن کەڵک لە کافائین وەردەگرین بە شێوەی ستراتیژیکی .

ئەگەر بمانەوێت گرینگترین ئامرازی بەرزبوونەوەی تواناگەلی مێشک و بەهرە و تواناکان بناسینین وولام تەنیا یەک ووشەیە ، خەو ، بەڵێ خەو بە ڕێژەی تەواو و لە ئاستی پێویست لە هەموو چوارچێوەکانی ژیانی ئێمەدا ڕۆڵی گرینگ دەگێڕێت .

بەڵام کافائین کاریگەری نێگەتیڤ لە سەر خەوی ئێمەدا هەیە و باشی و قووڵی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە . زۆربەی کەسەکان نازانن نیوەی تەمەنی کافائین لە جەستەی ئێمەدا لە نێوان ٦ بۆ ٧ کاتژمێرە و نزیکەی یەک لە سەر چواریشی تا ١٢ کاتژمێر دواتر لە جەستەی ئێمەدا بوونی هەیە .


ئەم بابەتە 12035 جار خوێندراوەتەوە