خوشکی حەمید قەرەحەسەنلوو هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی براکەی پشتڕاست کردەوە
پەیامی کورد ... خوشکی حەمید قەرەحەسەنلوو هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی براکەی پشتڕاست کردەوە
فاتمە قەرەحەسەنلوو، خوشکی حەمید قەرەحەسەنلوو، هەواڵی ئازادکردنی براکەی پشتڕاست کردەوە و ووتی: "بەرەبەیانی دوێنێ بنەماڵەی دکتۆر لە هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی حەمید ئاگاداریان کردووەوە".
فاتمە دەشڵێت "خۆشبەختانە دوای پشکنینی بەڵگەنامەکان دەرکەوتووە کە حوکمی موحاربەی براکەم راست نییە، بۆیە سزاکەی هەڵوەشاوەتەوە".. "لە هەوڵداین بێتاوانی تەواوەتی حەمید و هاوسەرەکەی بسەلمێنین و ئێستا حەمید دەچێتە زیندان و پێدەچێت بتوانین لەمەو بە دوا سەردانی بکەین".
سەبارەت بە ئەگەری ئازادکردنی حەمید قەرەحەسەنلوو بە دانانی بارمتە خوشکەکەی ووتی: ئەگەری ئازادکردنی کاتی حەمید بە دانانی بارمتە تا دادگاییکردنی داهاتوو هەیە. بێگومان ئەم حاڵەتانە ئەگەرن و ناتوانین بە دڵنیاییەوە قسە بکەین تا کەفالەتەکە یەکلایی نەکرێتەوە. بەڵام هیوادارین حەمید بە دانانی کەفالەت بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد بکرێت تا بڕیاری کۆتایی دەربچێت".
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە