خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی تۆقێنەر و مەرگباری لە " کۆریای باشوور " کرد
پەیامی کورد ... خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی تۆقێنەر و مەرگباری لە " کۆریای باشوور " کرد
کیم یوو جوونگ خوشکی بچووکتری ڕابەری کۆریای باکوور ، قەیرانی کۆرۆنای لە ووڵاتەکەی بە هۆی تووندکردنی بەرامبەری " گاڵتەئامێزی هیستریک " ی لە لایەن کۆریای باشوور ەوە ناو برد و ئەو قسانەی ڕەت کردەوە کە " چتگەلێکی نەناسی " نێردراو لە کۆریای باشوور ەوە ڤایرۆسی بۆ کۆریای باکوور ڕاگواستووە .
ئەو ووتی : ئێمە پێشتر پلانگەلێکی هاوشێوەی جیاوازمان لەبەرچاو گرتووە ، بەڵام هەنگاوی بەرامبەری ئێمە دەبی هەنگاوێکی تۆڵەئامێزی و مەرگبار بێت.
ئەو هەروەها ئاشکرای کرد کە براکەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تووشی " تای تووند " بووە ، ئەمە دانپێدانانێکی نایاسایی بۆ دەولەتێکە کە زۆر بە دەگمەن سەبارەت بە تەندرووستی ڕابەرەکەی خۆی قسە و باس بکات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە