خوشکەکەی کیم جۆنگ ئوون هۆشداری دەداتە ئەمریکا
پەیامی کورد ... خوشکەکەی کیم جۆنگ ئوون هۆشداری دەداتە ئەمریکا
کیم یۆ جۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئوون، رێبهری کۆریای باکوور بەڵێنەکانی ئەمریکای بۆ ناردنی تانک و زرێپۆش بۆ ئۆکراین سهركۆنه کرد و ڕایگەیاند، واشینتۆن "هێڵی سور دەبڕێت" بۆ بەدەستهێنانی هەژمون لە رێگەی شەڕی بە وەکالەتهوه.
کیم یۆ جۆنگ لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی KCNA بڵاویكردوهتهوه ڕایگەیاند : کۆریای باکوور "لە هەمان خەندەقدا دەوەستێت" لەگەڵ ڕووسیا دژی ئەمریکا.
25ی ئهم مانگه، جۆ بایدن سهرۆكکۆماری ئهمریكا رایگەیاند، کە 31 تانکی پێشکەوتووی "ئهبرامز" بۆ ئۆکراین دهنێرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئاڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوشێوەی دەرکرد و بڕیاریدا تانكی "لیۆپارد 2" بۆ ئۆكراین بنێرێت بۆ ئهوهی له شەڕی ئۆکراین دژی لەشکرکێشی ڕوسیا بهكاریبهێنێت.
خوشکی رێبهری کۆریای باکوور باسی لهوهش كردوه، "نیگەرانی گەورەی خۆم دەردەبڕم لە پەرەسەندنی دۆخی جەنگ لەلایەن ئەمریکاوە بە دابینکردنی کەرەستەی سەربازی ئۆکراین بۆ هێرشێکی زەمینی".
ئاماژەی بەوەش کردوە، "ئەمریکا و ووڵاتانی رۆژئاوا نە مافی ئەوەیان هەیە و نە پاساویان هەیە کە بوختان بۆ بەکارهێنانی مافی بەرگریکردن لە خۆیان و بهشداری له شهڕی ئۆكراین بكهن".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە