خۆپیشاندانەکانی بەغدا کوژراو برینداری لێدەکەوێتەوە
پەیامی کورد ... خۆپیشاندانەکانی بەغدا کوژراو برینداری لێدەکەوێتەوە
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، لە چەند لایەكەوە رویان لە دەروازەكانی ناوچەی سەوزی بەغدا كرد‌و لە ئاكامدا گرژی و پێكداهەڵپژان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان رویدا‌و ئەوەش كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.
بەپیی هەواڵی میدیا عیراقییەكان خۆپیشاندەران لەچەند دەروازەیەكی ناوچەی سەوزی بەغدا بە بەرد هێرشیان كردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و هێزە ئەمنییەكانیش تەقەیان كردوە.
بەپێی زانیارییەكان سەرەتاییەكان لەئەنجامی گرژییەكاندا دو خۆپیشاندەر كوژراون و چەندین برینداریش لە ریزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا هەن.
لەلایەكی دیكەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رەتیكردۆتەوە هەردوو پردی سنك و كۆماری لە بەغدا داخرابن.
ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته دوو كوژراو و زیاتر له ٨٥ بریندار، هێزه ئه‌منیه‌كانیش خرانه ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان داخست.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد و شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان دو خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له ٨٥ كه‌سی دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربوون، هاوكات هێزه ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی رۆیشتن و هاتنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان داخستوه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە