خۆڕاگری ئەفغانستان : تاڵیبان هەزارانی کەسی لە پەنجشێر بردووەتە دەرەوە
پەیامی کورد ... خۆڕاگری ئەفغانستان : تاڵیبان هەزارانی کەسی لە پەنجشێر بردووەتە دەرەوە .
عەلی نەزەری ، ووتەبێژی جیبهەی خۆڕاگری نەتەوەیی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە تاڵیبان هەزاران کەسی لە ویلایەتی پەنجشێر بردووەتە دەرەوە و گوایە خەریکی پاکسازی قەومی یە لەوێ .
بە پێی ڕاپۆرتێک نەزەری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند جیهانیان هێشتا بینەری ئەم شتانەن و ئەم دۆخە لە بەرچاو ناگرن و گرینگی پێ نادەن .
ووتەبێژی خۆڕاگری داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە بێنە پێشەوەو دەست بە کار ببن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە