خۆکوشتنی پاڵەوانی جیهان لە بەرزکردنەوەی قورسایی
پەیامی کورد ... خۆکوشتنی پاڵەوانی جیهان لە بەرزکردنەوەی قورسایی
ڤلادیمێر سێدۆڤ ، یاریزانی بەرزکەرەوەی قورسایی کازاخستانییەی کە بەهۆی بەکار هێنانی مواددی بەرزکردنەوەی ووزەی ساختەوە قەدەغەکرابوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ساڵی ٢٠١٩ دۆپینگکردنی ئەم بەرزکەرەوەی قورساییە ڕاگەێندرا و بەهۆی بەکارهێنانی ستیرۆیدی ئەنابۆلیک کە لە نمونەیەکدا دۆزرایەوە، لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٦ لە سەرجەم نازناوەکان قەدەغە کرا.
سادۆڤ لە یارییەکانی ئۆڵەمپیادی پەکین لە ساڵی ٢٠٠٨ پلەی چوارەمی بەدەست هێنا و لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە پاڵەوانی جیهان.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە