خەباتگێڕێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ماڵ ئاوایی لە ژیان دەکات
پەیامی کورد ... خەباتگێڕێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ماڵ ئاوایی لە ژیان دەکات
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جانیوەری ٢٠٢٢ "محەممەد ئەمین جەهانگیری" کوڕی "مام سەعید" خەڵکی گوندی "داشبەند"ی سەر بە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
"محەممەد ئەمین جەهانگیری" لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی "داشبەند" لەدایک بووە.
لە دەسپێکی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بووەتە پێشمەرگە و لە شەڕی سێ مانگەدا چالاکانە بەشداربووە و لە گرتنەوەی شاری بۆکاندا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕابوو.
لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٥، کادیری کۆمیتەی ناوچەی "ئەحمەدی کۆر" بووە.
ساڵی 1985 لەلایەن دەستەی "زەربەتـ"ـی حەمامیانەوە لە گوندی "ئەسپۆغە" کە بە ئەرکی کۆمیتەی حیزب ڕووی لەو ناوچەیە کردبوو، دەست بەسەر و ڕەوانەی زیندان کرابوو.
ناوبراو ماوەیەکی زۆر لە زیندانەکانی بۆکان و ئۆرمیە لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا دەبێت و پاش ڕزگاربوونی لە زیندان دەچێتەوە گوندی خۆیان و تا کۆتایی ژیانی لە پەیوەندی لەگەڵ حیزب بەردەوام دەبێ.
ناوبراو سەرەڕای هەڕەشە و گوشاری ڕێژیم هیچکات سەری بۆ داوای هێزەکانی ڕێژیم دانەنواند.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە