خەریکە فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهوو دەربکرێت
پەیامی کورد ... خەریکە فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهوو دەربکرێت
ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە، پێدەچێت دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ئامادەکاری بکات بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهوو و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل دوای شەڕی غەززە.
ئەگەری هەیە جگە لە ناتانیاهوو، وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا و بەرپرسانی ئەمنیش بەم فەرمانە دەستگیر بکرێن.
ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە نووسیویەتی ڕەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو فەرمانی دەستگیرکردن دەربکرێت.
ئەم بابەتە 61541 جار خوێندراوەتەوە