خەزعەلی : بۆمبارانکردنی مەقەڕڕەکانی ئیسرائیل لە لایەن ئێمەوە پەسەند کراوە
پەیامی کورد ... خەزعەلی : بۆمبارانکردنی مەقەڕڕەکانی ئیسرائیل لە لایەن ئێمەوە پەسەند کراوە .
کورسی تەواومان بۆ تەشکیل کردنی فڕاکسیۆنی زۆرینە هەیە . و هەروەهس ڕێکاری ڕاست لە عێراق گۆڕانکاری نیزام و سۆڵتە لە پەرلەمانی یەوە بۆ سەرۆکایەتییە .
قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەق " یەکێک لە ڕابەرانی شاندی هەماهەنگی چوارچێوەی گرووپە شیعەکان ڕایگەیاند لە ئەگەرێک کە موقتەدا سەدر لەگەڵ هاوپەیمانی سێ لایەنە فڕاکسیۆنی زۆرینە پێک بهێنێت ، بەرپرسیاری مێژوویی " لە دەستچوونی بەشی شیعەکان " دەگرێتە ئەستۆ.
بە پێی ڕاپۆرتێک قەیس خەزعەلی لە گفتووگۆی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند : نوینەرانی سەربەخۆی پەرلەمان دەزانن کە شاندی هەماهەنگی گرووپە شیعەکان پابەند بە بەربژێرکردنی " کەسایەتییەکی سەربەخۆ " بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەتی داهاتووە .
ئەو بە ئاماژەدانە بەوەی کە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ڕێکەوتنی زۆرێک لە ئەهلی سوننە ئەنجام درا ووتی : ڕێکەوتنگەلی باش بۆ بەرێوەبردنی سەرکەوتووی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بە دەست نەهاتووە چوونکە هێشتا سیاسەتی تاقیکردنەوەی هێز و شکستدانی ئیرادەی لایەنی بەرامبەر لە جێی خۆیدایە .
سکرتێکی گشتی عەسائێبی ئەهلی حەق ووتی : ئەگەر فڕاکسیۆنی سەر بتوانێ فڕاکسیۆنی زۆریەن پێک بهێنێت ئێمە ئەوە بە فەرمی دەناسێنین بەلام بە سەدر دەلیین کە تۆ بەرپرسیاری مێژوویی و خەڵک و پاراستنی مافی شیعەکان لە لەناوچوون دەگرنە ئەستۆ .
ئەو ووتی : ژمارەی نوێنەرانی شاندنی هەماهەنگی فرووپە شیعەکان بۆ ٨٣ نوێنەر زیادی کردووە بەڵام ئێمە بە تەنیایی و بە بێ فڕاکسیۆنی سەدر بیرۆکەی تەشکیلی دەوڵەتی داهاتوو ئاراستە ناکەین .
خەزعەلی بە جەختکردنەوە لە سەر پێکهێنانی فڕاکسیۆنی زۆرینە بە بەشداری هەموو گرووپەکانی شیعە لەوانەش فڕاکسیۆنی سەدر ڕایگەیاند : لەم دەورەیە لە هەڵبژاردنی گۆڕانکارییەکان و دانیشتنگەلێک لە دەرەوەی عێراق لە تورکیا و ئیمارات بەڕێوەچوو .بەڵام ئێمە لە هەمان حاڵدا پێشوازی لە هەژموونی " تەحنوون بن زائێد " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیمارات لە عێراق دەکەین و بەخێرهاتنی ئەو دەکەین بۆ بەغدا .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە