خەزعەلی سەبارەت بە دەرکردنی هیزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... خەزعەلی سەبارەت بە دەرکردنی هیزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .
سکرتێری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق لە ووتارێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سلیمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندیس ڕایگەیاند : تۆڵەی خوێنی قاسم سلیمانی مافی ئێمەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق لە ووتارێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کوژرانی هەر دوو فەرماندەی شیعە ڕایگەیاند : هێرش بۆ سەر قاسم سلێمانی ، هێرش بۆ سەر ئێمەیە و تۆڵەکردنەوەشی مافی ئێمەیە .
ئەو ووتی : خوێنی فەرماندە شەهیەکانمان دەبێتە هۆی دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە ، کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل . عێراق و نەتەوەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ بە سەر گەورەترین ئەرتەشی داگیرکاردا لە جیهان دا سەرکەوتوو بوون بەڵام ئەم داگیرکارانە دواتر بە بیانووی هەژموونی داعش گەڕانەوە .
خەزعەلی بە ئاماژە بەوەی کە تۆڵەکردنەوەی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندیس ، بە تەواو کردنی ڕێگاکەی ئەوان لە ڕاستای ئازادکردنی خاکی عێراق جێبەجی دەکرێت ڕایگەیاند کە تۆڵەکردنەوەی خوێنی فەرماندەکان لە گرەوی دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە هەژموونی ئیسرائیل ە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە