خەزعەلی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاردانەوەی گرووپە چەکدارییەکەی خۆی ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد      ...   خەزعەلی  : هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاری گرووپەکانی مقاومە نەبووە

خەزعەلی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاردانەوەی گرووپە چەکدارییەکەی خۆی ڕادەگەێنێت .

" قەیس خەزعەلی " سکرتێری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاری گرووپگەلی مقاومە نەبووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک خەزعەلی لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : هێرش بۆ سەر ناوچەی خەزرا لە ئەم قۆناغە کاتییە و بە هەمان شێوەی کۆن ، هەوڵێک بۆ تێکدانی هەژمارەکانە . ئەو ووتی : هەر بۆیە جەخت دەکەینەوە کە بڕیاری گرووپگەلی مقاومە هێرش نەکردنە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێستادایە .

پێشتر " مۆقتەدا سەدر " ڕابەری ڕەوتی سەدر هێرشی ڕاکێتی ئەم دواییە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای خستە بەر ڕەخنەی تووندەوە .

سەدر لە پەیامێکی تویتەریدا نووسیویەتی : هەندێک کە ئیدعای مقاومە و هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی خەزرایان هەیە کەسانی سڤیل ، ژن و منداڵان دەکەن ئامانج و ناوەندەکانی ڕاهێنان " قوتابخانە " ەکان وێران دەکەن .

ئەو هەروەها ووتی نابێ خەڵک فریوی ئەم جۆرە هەنگاوانە بخۆن و نووسی : " ئەم گرووپانە بۆ دواخستنی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەم کارانە دەکەن تاکوو بیانووی کەڵک وەرگرتن لە چەک یان هەبێت و چارەنووسی خەڵک لە دەستانی ئەوان دا بمێنێتەوە چوونکە بێ داگیرکاری ئەوان هیچ بوونێکیان نییە ."

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە