خەزعەلی : لە سەر هێرشەکانی سەر دیپلۆماتەکان زانیاریگەلێکمان هەیە کە لەوانەیە لە کاتی گونجاودا ئاشکرای بکەین

پەیامی کورد     ...     خەزعەلی : لە سەر هێرشەکانی سەر دیپلۆماتەکان زانیاریگەلێکمان هەیە کە لەوانەیە لە کاتی گونجاودا ئاشکرای بکەین .

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق ی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە زانیاریگەلێکیان دەربارەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنە بۆمباران کردنی دیپلۆماتەکان لە عێراق ل ەبەر دەستدایە کە لەوانەیە لە کاتی گونجاو دا ئاشکرایان بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ خەزعەلی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند و نووسی : بەردەوامی بە ئامانج گرتنی ناوچەی سەوز لە بەغدا سەرەڕای بڕیاری ڕاستەوخۆی شاندنی هەماهەنگی مقاومە و بەرگری عێراق و بەم شێوەیەی کە هەر جار مووشەکەکان بە بێ کوژرانی ڕاستەقینە و درووستکردنی زەرەر و زیان لە بالیۆزخانەی ئەمریکا ، دەهاوێشترێتە سەر ناوچەگەلی نیشتەجیبوونی خەڵک نیشانەی پرسیاری زۆر دەربارەی ئەو جەناحانەی کە قازانج و سوودبەری ئەم هێرشانەن دەخاتە بەر باس .

ئەو هەروەها ووتی : لەمبارەیەوە ئێمە زانیاریگەلێکمان لە بەردەست دایە کە لەوانەیە لە کاتی گونجاو دا ئەوانە ئاشکرا بکەین .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە