خەزعەلی : هەڵوەشانەوەی پەکەکە کۆتایی بە پاساوەکانی تورکیا هێنا، دەبێت هێزەکانیان دەربکرێن

پەیامی کورد   ...   خەزعەلی : هەڵوەشانەوەی پەکەکە کۆتایی بە پاساوەکانی تورکیا هێنا، دەبێت هێزەکانیان دەربکرێن

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق، وتی: راگەیاندنی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان کۆتایی بە پاساوەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق هێنا، کە زیاتر لە ٥٠٠٠ کم² و ١٨٣ بنکەی سەربازی لە دهۆک، هەولێر و نەینەوا لەخۆدەگرێت.

داوا لە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق کرد رێکارەکان بگرنەبەر بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، وەرگرتنەوەی بنکە سەربازییەکان، و چاودێریکردنی پرۆسەی ئاشتی.

هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی لێکتێگەیشتنی عێراق و تورکیا و بڕیاری لووتکەی عەرەبی بۆ دەرکردنی تورکیا کرد. جەختیکردەوە کە رێککەوتنی تورکیا و پەکەکە دەبێت سەرەتای ئاشتی و پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و تورکیا بێت.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە