خەزێنەداری ئەمریکا "فێرست" بانکی ڕۆمانی بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی سەر ئێران سزا دا

پەیامی کورد     ...   خەزێنەداری ئەمریکا "فێرست" بانکی ڕۆمانی بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی سەر ئێران سزا دا

دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ ، وەزارەتی خەزێنەداری "ئەمریکا" ڕایگەیاندووە "فێرست" بانکی ڕۆمانی بە تاوانی پێشێلکاری گەمارۆکانی "ئەمریکا" لەسەر ئێران سزا داوە.

خەزێنەداری "ئەمریکا" ڕایگەیاندووە بەهۆی ئەوەیکە "فێرست" بانک خۆی دانی بەوە داناوە کە گەمارۆوەکانی پێشل کردووە تەنیا سزای ماڵی بە بڕی ٨٦٢ هەزار دۆلاری بۆ دیاری کردووە و ئەو بانکەش ئەو سزایەی قەبووڵ کردووە.

"فێرست" بانکی ڕۆمانی پارەی بە شێوەی دراوی "دۆلار و یۆرۆ" بۆ ئیران ناردووە و هەروەها لە ڕێگای بانکییەوە دراوی "دۆلار"ی بۆ بانکەکانی "سووریا" ناردووە.

"ئەمریکا" لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین بانکی نێودەوڵەتی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی "ئەمریکا" سزا داوە.

بەپێی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەڵک وەرگرتن لە "سیستەمی بانکی ئەو ووڵاتە و دراوی دۆلار" بۆ ناردنی "پارە" بۆ "ئێران و سووریا" قەدەغە کراوە.


ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە