خەلآتی " بوێرەی سیاسی " ئەنستیتۆتی فڕانسوا میتران لە پاریس بەخشرایە " سەڵاحەددین دەمیرتاش "
پەیامی کورد ... خەلآتی " بوێرەی سیاسی " ئەنستیتۆتی فڕانسوا میتران لە پاریس بەخشرایە " سەڵاحەددین دەمیرتاش "
سەلاحەددین دەمیرتاش خەڵاتی «بوێری سیاسی» لە ئەنستیتۆتی فەڕانسوا میتران لە پاریس پێبەخشرا.
سەلاحەددین دەمیرتاش کەسایەتی سیاسی و نەتەوەیی و ئاشتیخوازی کورد کە باوەڕی پتەوی بەچارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد و پێکەوەژیانی گەلان و دێموکراسی لە تورکیا هەیە، ناوبراو هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێموکراتیکی گەلان هەدپەیە کە لە هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیە دا خاوەنی زیاتر لە ۹ ملوێن دەنگدەرە لە تورکیا و باکووری کوردستان، مەخابن ئێستا لە زیندانی رێژیمی تورکیا دایە.
دەمیرتاش تا ئەمرۆ براوەی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆرە لەوانە:
خەڵاتی شارەوانی ڤایمێری ئاڵمانیا بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ وئاشتی.
خەڵاتی سەنتەری نێودەوڵەتی یەکێتی نووسەران پین بۆ پشتوانی لە پێکەوەژیان و ئاشتی و راست بێژی.
خەڵاتی مۆنتلۆکی فەڕەنسا بۆ داکۆکی لە ئاشتی و ئازادی و هاوژینی بە ئاشتی نێوان گەلان.
خەڵاتی هاوپەیمانی پێشکەوتن خوازی سوید بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادی و ئاشتی و دیالۆگ.
خەڵاتی “مافی مرۆڤ،ئاشتی و پێکەوە ژیان لە لایەن رێکخراوی سۆسیال دیموکرات SODEV.
هەروەها جێگای ئاماژەدانە دەمیرتاش کاندیدی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، پێکەوەژیان و ئازادییە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە