خەونەکەی تێسلا خەریکە دێتە دی / گواستنەوەی کارەبا بۆ سەرانسەری جیهان بەبێ پێویستی بە وایەر

پەیامی کورد   ...  خەونەکەی تێسلا خەریکە دێتە دی / گواستنەوەی کارەبا بۆ سەرانسەری جیهان بەبێ پێویستی بە وایەر

دەزگای پڕۆژەکانی توێژینەوەی پێشکەوتووی بەرگری (DARPA) هەوڵ دەدات تەکنۆلۆژیای لەیزەر بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی ووزەی کارەبایی بەسەر هەسارەکەدا. ئەگەر ئەم تەکنۆلۆژیایە سەرکەوتوو بێت، ئیتر بەهێزکردنی سەربازی لە کاتی شەڕدا کێشەیەکی گەورە نابێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی پۆپۆلار میکانیک، عەقید پائۆڵ کەلهۆن دەڵێت: بارودۆخی جیهان گۆڕاوە و پێویستی بە ڕێگەی نەرمتر بۆ دابینکردنی ووزە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکاندا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. لە ڕووی تەکنۆلۆژیاوە پێشکەوتنی بەرچاو لە بوارەکانی لەیزەری ووزە بەرز، هەستەوەری شەپۆل، بینایی گونجاو، سەکۆی ئاسمانی کارەبایی، ئینتەرلۆکی سەلامەتی و ئامێری فۆتۆڤۆڵتایکی کارایی بەرزدا بەدیهاتووە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە