خەوێکی خۆش عەقڵ و بیر پاک دەکاتەوە !
پەیامی کورد ... خەوێکی خۆش عەقڵ و بیر پاک دەکاتەوە !
لەم توێژینەوەیەدا توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ بۆیان دەرکەوتووە کە خەوتنێکی خۆش لە شەوێکدا دەروون پاک دەکاتەوە بە نەهێشتنی ئەو ژەهرە مەترسیدارانەی لە مێشکدا هەیە. خزمەتگوزاری تەندرووستی گشتی لە ئینگلتەرا پێشنیاری ئەوە دەکات بۆ گەورەکان کە ٦ بۆ ٩ کاتژمێر بخەوێت لە شەوێکدا .
ئەم ژەهرانە بریتین لە پرۆتینی ژەهراوی کە لەوانەیە ببنە هۆی نەخۆشی تێکچوونی دەمارەکانی وەک پارکینسۆن و زەهایمەر. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەری دەخات کە خەوی قووڵ بۆ پاراستنی تەندرووستی مێشک زۆر گرینگە
ئەم بابەتە 10908 جار خوێندراوەتەوە