خەڵاتی دۆرف بۆ خاوەن کەناڵەکان : بە پارەکردنی ڕیکلامەکانی تێلێگرام لە زیاتر لە ١٠٠ ووڵات چالاک دەکرێت
پائۆل دۆرف بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە کەناڵەکەی ڕایگەیاند کە پلاتفۆرمی ڕیکلامی تێلێگرام لە 100 ووڵاتی نوێ لە مانگی داهاتووەوە چالاک دەکرێت. دوابەدوای ئەم گۆڕانکارییە، خاوەن کەناڵەکان لە مانگی ئازارەوە ٥٠%ی داهاتی ڕیکلامی کەناڵەکان وەردەگرن.پەیامی کورد ... خەڵاتی دۆرف بۆ خاوەن کەناڵەکان : بە پارەکردنی ڕیکلامەکانی تێلێگرام لە زیاتر لە ١٠٠ ووڵات چالاک دەکرێت
بەپێی زانیارییەکانی دۆرف، تۆڕی بلۆکچینی TON بەکاردەهێنرێت بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی پارەدان، خاوەن کەناڵەکانیش خەڵاتی تۆنکۆین Toncoin یان پێدەدرێت. لە ئێستادا دیار نییە ئێران لە نێو ئەو 100 ووڵاتە نوێیەدایە یان نا.
ئەم بابەتە 11645 جار خوێندراوەتەوە