خەڵاتی " قارەمانی ئاشتی ساڵ " پێشکەشی لیۆنێل میسی کرا

پەیامی کورد     ...    خەڵاتی " قارەمانی ئاشتی ساڵ " پێشکەشی لیۆنێل میسی کرا

بە پێی ڕاپۆرتی قارەمانی ، لیۆنێل میسی هێرشبەری بارسێلۆنا و تیمی نەتەوەیی ئەرژەنتین خەڵاتی قارەمانی ئاشتی ساڵ " Champion for Peace of the Year " بە دەست هێنا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی Peace and Sport خەڵاتی قارەمانی ئاشتی ساڵ بە وەرزشکارێک پێشکەش دەکرێت کە لە بواری ئاشتی ، عەدالەت و بانگەشەی هاوبەستەیی کۆمەڵایەتی چالاکی هەبووبێت . لیۆنێل میسی کە هەروەها بە هۆی یاری جوانمێرانەی خۆی لە ناو خاکی تۆپی پێ دا زۆر دەستخۆشی و سوپاسی کراوە هەروەها لە دەرەوەی وەرزش یش چالاکی کۆمەڵایەتی کاریگەر چالاکی هەیە .

ئەم فووتبۆلیستە ناودارەی ئەرژەنتین کە لە ڕیگای بۆنیاد و دامەزراوەیەکی خۆیەوە هاوکاری و یارمەتی منداڵانی دەستکورتی سەرتاسەری جیهان بە تایبەتی لە ئێسپانیا ، ئەرژەنتین ، مۆزامبیک ، فەلەستین ، کینیا ، سووریا و نیپال دەدات .

بلیز ماتۆئیدی ، هافبەکی ئەمریکی " ئینتەر میامی " و تیمی نەتەوەیی تۆپی پێی فەڕەنسا و سیا کۆلیسی یاریزانی ڕاگبی لە براوەکانی دیکەی خەڵات " قارەمانی ئاشتی ساڵ " لە ساڵانی ڕابردوو بوونە .

ڕاگبی لە براوەکانی خەڵات " قارەمانی ئاشتی ساڵ " لە ساڵانی ڕابردوودا بوونە .

لیۆنێل میسی یەکەمین و تەنیا یاریزانی تۆپی پێ یە کە شەش جار براوە و سەرکەوتووی ناوی باشترین یاریزانی ساڵی فووتبۆڵی جیهان و شەش جار براوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین و پێڵاوی زێڕین ی ئەورووپا بووە 


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە