خەڵاتێکی ١٠٠ هەزار دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری لەسەر قاچاخی چەک و ماددەی هۆشبەر لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەیامی کورد ... خەڵاتێکی ١٠٠ هەزار دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری لەسەر قاچاخی چەک و ماددەی هۆشبەر لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک بڵاوی کردەوە: هەر کەس کە ببێتە هۆی دۆزینەوە و گرتنی بارە نایاسایی و قاچاخەکانی چەک و مادەی هۆشبەر لە نێو ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەڵات دەکرێت.
ئەم خەڵاتە بەو زانیارییانە دەدرێت کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و زیادکردنی ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەدەن یا دەبێتە هۆی گرتنی باری چەکی نایاسایی یان ماددەی هۆشبەر.
بەمەش ئێران زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لە ناوچەکە، لەبەر ئەوەی کە زۆرترین چالاکی لە بواری هەناردەکردنی مادەی هۆشبەر و چەکی هەیە بۆ ملیشیاکانی خۆی لە عێراق و سووریا و یەمەن و لوبنان و فەلەستین.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە