خەڵووزی یوونان جێگای گازی ڕووسیا دەگرێتەوە
پەیامی کورد ... خەڵووزی یوونان جێگای گازی ڕووسیا دەگرێتەوە
سەرۆکوەزیرانی یوونان ڕایگەیاند : کارگەی نوێ لە باکووری یوونان بۆ ماوەیەکی درێژخایەنتر کەڵک لە خەڵووز وەردەگرێت . لەوانەیە کەڵک وەرگرتن لە خەڵووزی یوونان تا ساڵی ٢٠٢٨ بەردەوامی هەبێت .
دوابەدوای قەدەغەی یەکیتی ئەورووپا لە سەر هاوردەی گاز لە ڕووسیاوە ، چەندین ووڵاتی ئەورووپایی خەریکی زیادکردنی باری خەڵووز لە سەرتاسەری جیهانن . لەم نێوەندەدا خەڵووزی یوونان یش تا ئاستێک دەتوانێت ئەکتەری ووڵاتانی ئەورووپایی بێت
دەبێ ئەم بابەتەش لەبەرچاو بگیرێت کە خەڵووز سووتەمەنییەکی زۆر باش بۆ جێگرەوە کردنی گاز نییە . چوونکە جگە لە سەرچاوەگەلی سنووردار ، چۆنیەتی ڕاگواستن و جێبەجێ کردنی ئەم سووتەمەنییە ش لە ئاستی گاز ئاسان و لە بەردەستدا نییە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە