خەڵکی باشوور لە لایەن سوپای پاسداران ەوە ژەهری و ئاڵوودە دەبن
سوپای پاسداران بە ماددەی هۆشبەر خەریکی ئاڵوودەکردنی لاوانی باشووری کوردستانە و دوێنێ دەست بەسەر ٣ کیلۆ و سی گرام ماددەی هۆشبەردا گیرا کە سوپای پاسداران دەیویست هاوردەی باشووری بکات
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە دوێنێ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩/١٢/٢٠٢١ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر سێ کیلۆ و سی گرام تلیاک و (685) دەنكە حەبی(B2) و (122) دەنكە حەبی میتادۆن دا گرتووە کە ویستوویانە هاوردەی ناو خاکی هەرێمی کوردستانی بکەن
هەروەها بهڕێوبهرایهتی ئاسایشی دهروازهی سنووری حاجی ئۆمهران دهشلێت، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، شەو و روژ دهخهینه سهریهك، بۆ ئهوهی پارێزگاری له ئارامی و ئاسایشی ههرێمی كوردستان بكهین. هەر لەمبارەیەشەوە ٢ كەس كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن، دەستگیر کراون.
شایەنه باس و ئاماژە پێدانی گرینگە کە کۆماری ئیسلامی لەمێژە سەرقاڵی ئاڵوودەکردنی لاوانی ئێرانە بە مادەی هۆشبەر تاکوو بیر لە سیاسەت نەکەنەوە، هەر لەم ڕاستایەش دا سیاسەتی دیکەشی هەناردەکردن و تووشکردنی ووڵاتانی دراوسێ و دونیایە بە مادەی هۆشبەر و بەدەر لەوەی باشووری کوردستانی کردووەتە ترانزێتی مادەی هۆشبەر ئێستا لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵایەیە لە نێو لاوانی ئەو بەشەی کوردستان دا کە ئەمەش بە ڕاستی جێگای مەترسی و لێدانی زەنگی هۆشداری یە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە