خەڵکی شارێکی سەر بە پارێزگای ئیلام لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندرووستی و ژیان بێبەشن
خەڵکی شاری "هولێلان" سەر بە پارێزگای ئیلام لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندرووستی و ژیان بێبەشن
خۆکوژی، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، هەژاریی لەڕادەبەدەر، نەبوونی ژێرخانی پێویست و کۆمپانیای گەورە بۆ گەشە و دامەزراندنی هەلی کار و پیشە، جێبەجێنەکردنی بەڵێنییە جۆراوجۆرەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و نا ستانداردبوونی ڕێگاوبانەکان بوونەتە هۆکاری دواکەوتوویی و بێبەشی شاری "هولێلان" سەر بە پارێزگای "ئیلام".
"هولێلان" و خەڵکەکەی لە لانیکەمەکانی خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەشن و ناچارن بۆ نەشتەرگەری و سەردانکردنی پزیشکی شارەزا، ١٠٠ کیلۆمیتر ببڕن هەتا بچنە ناوەندی پارێزگا.
لەو پەیوەندییەدا "عەلی ئەکبر بەستامی" نوینەری پارێزگای ئیلام وتوویەتی، پێوەری چارەڕەشی و بێبەشیی شاری هولێلان ٧ و ٨ـە کە زۆرترین پێوەری لە کوردستان و ئێران تۆمار کردووە.
هەروەها ئەندامی کۆمیسیونی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی ئێران باسی لەوە کردووە کە ئەو شارە بەهۆی دوورەپەرێزی جوگرافیایی و هەڵکەوتن لەنێوان سێ پارێزگای "ئیلام، کرماشان و لوڕستان" تووشی بێبەشییەکی زۆر بووە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە