خەڵیفە حەفتەر ئۆڵتیماتۆمێکی مەترسیدار دەداتە تورکیا

پەیامی کورد    ...    خەڵیفە حەفتەر ئۆڵتیماتۆمێکی مەترسیدار دەداتە تورکیا

خەڵیفە حەفتەر ئۆڵتیماتۆمێکی مەترسیدار دەداتە تورکیا و ڕایدەگەینێت ، یاشەڕ یا بە جی هێشتنی لیبیا 

فەرماندەی هێزەکانی بەناوبانگ بە ئەرتەشی " نەتەوەیی " لیبیا هۆشداری دەداتە تورکیا ، یا بە زۆری چەک یا بە شێوەی ئاشتیانە ئەم ووڵاتە بە جێبهێڵن .

بە پێی ڕاپۆرتێک خەڵیفە حەفتەر ، فەرماندەی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا لە مەراسیمی ٦٩ یەمین ساڵڕۆژی سەربەخۆیی لیبیا ڕایگەیاند : تا کاتێک کە ئەرتەشی تورکیا لە ناو خاکی ئێمەدایە ئازادی ، سەربەخۆیی ، ئەمنییەت و ئاشتی هیچ بەهایەکی نییە . ئەم دژمنە داگیرکارە یا بە ئاشتی و یا خود بە زەبر و زۆری چەک دەبێ لیبیا بە جێ بهێڵێت . هیچ ئاشتییەک لە سێبەری داگیرکار و ئێستێعمار دا بوونی نییە . سەرەڕای بەردەوامی داگیرکارییەکان ئێمە چەک بە دەستەوە دەگرین تا بە دەستانی خۆمان ئاشتی بۆنیاد بنێین . تورکیا بەردەوامە لە زیادکردنی کەل و پەلەکانی لە ناوچەکانی شەڕدا و لە سەر بوونی شەڕ بۆ گەیشتن بە تەماعە ڕۆژ لە ڕۆژ زیادەکانی خۆی پێداگری دەکات .

حەفتەر ووتی : هێزەکانی ئێمە لایەنی ئاشتی یان گرتووە و داوای کۆمەڵگای جیهانی بۆ ئاگربەس ی ووڵام دایەوە و ووتی بە هیوای ئەوەی کە کۆمەلگای جیهانی ئاشتی دەستەبەر بکات و داگیرکاران و تاوانباران حۆکم بکات .

ئەو هەروەها ووتی : دەورانی وەهم و خەیالی داگیرکارانەی ئێوە بە سەر هاتووە و دەبێ یا بە ئاشتی بچنە دەرەوە یا خود شەڕەکە قەبووڵ بکەن . تورکیا  و مزدوورەکانی هەروەها بەردەوامی بە شەڕ دەدەن ، شەڕێک کە ئەگەر یەکەمین گلوولەی لێ بهاوێشترێ ، ئەوە دەبێ بۆ مردنی ئەبەدی و حەتمی ئامادە ببن .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە