دابهشكردنى مووچه دهست پێدهكات
پەیامی کورد ... دابهشكردنى مووچه دهست پێدهكات
ڕێباز حهملان یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتى ههرێم بۆ كاروبارى دارایی ئاشكرای كرد، ئەنجوومەنی ئابوورى، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بەپرۆسەی دابەشکردنی مووچە.
حهملان له فهیسبووكى خۆى نووسیویهتى:"ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئاداری ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەتو جێگری سەرۆکی حکوومەت، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستانمان کردو لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و ڕسوومات لەسەرجەم وەزارەت و دام ودەزگا و پارێزگاکان كرا، ئەم لیژنەیە بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی حکوومەت پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی ئابوورییەوە پێکهێندرا بەمەبەستی ڕێکخستنەوەو پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی ئەو ڕسوماتو کرێ خزمەتگوزاریانەی کە دامودەزگاکانی حکوومەت کۆیان دەکەنەوە، لەپێناوی ئەوەی جارێکی تر ئەو داهاتانە بخرێنەوە خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
ئهوهشى باسكردوه، "پوختەی ڕاپۆرتەکە خرایەڕوو کە چەندین پێشنیازی پێویستی بۆ دامەزراوەکانی حکوومەت لە خۆ گرتبوو لەپێناو ڕێکخستنەوەی ئەو ڕسوومات و کرێی خزمەتگوزارییانەی وەردەگیرێن لە ھاووڵاتییان، بەجۆرێک ڕەچاوی بارودۆخی بژێوی و ئابووری هاووڵاتی سوودمەند لە خزمەتگوزاری بکرێت، سەرەڕای برەودان بە گەشەکردنی بازرگانی و ئابووری".
وهكوو حهملان نووسیویهتى:"لە گرینگترین پێشنیازەکانیش کە لەڕاپۆرتەکدا هاتبوو، پێداچوونەوە بەیاساو ڕێنماییە بەرکارەکانو بایەخی برەودانو پێشخستنی سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆماری داهاتەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی ڕۆتین و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر داهاتی گشتی ناو ئەو سیستمە ئەلکترۆنیە بۆ ڕای گشتیو خستنەڕووی بوارەکانی خەرجکردنیان بوو".
لهكۆتایی شدا دهڵێت:"لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ بوو دەربارەی دۆخی ئابووری و دارایی و جەخت لە پێویستی ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی و نانەوتییەکان كرا، کە لەهەمانکاتدا هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانو حکوومەتی هەرێم درێغی ناکات لە هەوڵدانی جیددی بۆ دابینکردنی بوودجەی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران، هەروەها ئەنجوومەنی ئابووری، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویستبکات بۆ بەردەوامیدان بەپرۆسەی دابەشکردنی مووچە".
بهگوێرهى سهرچاوهكانیش، بڕیاروایه ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ٩ی ئازار دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە