دابەزینی ئاستی پلەکانی گەرما لە ئەفغانستان گیانی لانیکەم ٧٨ کەسی گرت و ٧٧ هەزار سەر ئاژەڵ یش بوونە قوربانی
پەیامی کورد ... دابەزینی ئاستی پلەکانی گەرما لە ئەفغانستان گیانی لانیکەم ٧٨ کەسی گرت و ٧٧ هەزار سەر ئاژەڵ یش بوونە قوربانی
بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە لانیکەم ٧٨ کەس لە ئاکامی سەرمای تووندی زستانی ئەمساڵ کە " خراپترین زستانی ئەم ووڵاتە لە زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو " ناو بردووە ، گیانی خۆیانیان لە دەستداوە .
ماوەی دوو هەفتەیە کە سەرمای تووند زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەفغانستانی گرتووەتە بەر و هەر بەم هۆیەوە لە ٨ ویلایەت لە ٣٤ ویلایەتی ئەم ووڵاتە ژمارەیەکی بەرچاو قوربانی بە هۆی سەرماوە تۆمار کراوە .
هەڵسەنگاندنەکانی کەشناسی نیشاندەری ئەمەیە کە ئەم سەرمایە لانیکەم تا ١٠ ڕۆژی دیکە بەردەوامی دەبێت و لەوانەیە دۆخەکە خراپتریش ببێت .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە