دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ش له واده‌ى خۆیدا دەبێت و بڕیاره كۆتایی هه‌فته ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی دووهه‌م بكرێت.
بە پێی زانیارییەکان لە سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستانەوە ، ڕایگه‌یاند : گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و دابینکردنی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیاره له ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگ بە بێ لێبڕین دەست به دابه‌شكردنى مووچه بكرێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت مووچه وه‌ربگرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌گه‌ر ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد لەوادەی خۆیدا بێت و دوانه‌كه‌وێت، دابه‌شكردنى مووچه وه‌كوو مانگى ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كى سست به‌ڕێوه‌ناچێت”، لەكاتێكدا چەند مانگێكە بەغداد درەنگتر لەكاتی خۆی پارەكە دەنێریت و دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە