دادوەری تاران : حۆکمی دادگاییکردنی " فائیزە هاشمی " کچەکەی هاشمی ڕەفسەنجانی دەرکرا

پەیامی کورد    ...  دادوەری تاران : حۆکمی دادگاییکردنی " فائیزە هاشمی " کچەکەی هاشمی ڕەفسەنجانی دەرکرا

بە گوێرەی هەواڵەکان دادوەری تاران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : لە دوای یاسا و ڕێسای و ڕەواڵی یاسایی ، حۆکمی دادگاییکردنی دۆسیەی " فائیزە هاشمی " بە تاوانی چالاکی بانگەشەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها بێڕێزی کردن و بێحۆرمەتی بە پیرۆزییەکانی ئەو ووڵاتە دەرکردووە و نێردراوەتە دادگای ئەو ووڵاتە .

کۆتاییەکانی نەورۆز، فائیزە هاشمی لە کڵاب هاوس دا زۆر سوور هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە سوپای پاسداران دەڕبڕی و ووتی تەنیا ڕێگەی لەقاودانی ئەم گرووپە، گەمارۆدان یانە و نابێت بە هیچ شێوەیەک لە لیستی گەمارۆوەکانی ئەمریکا دەربهێندرێن.

پاش ئەم لێدوانە دەستبەجێ گرتە ڤیدیۆیەک لە فائیزە هاشمی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بوو کە لە لێدوانێکدا بە گاڵتە و پێکەنین بە ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت "محەمەد هەموو سەروەت و سامانی خەدیجەی بە فیڕۆ دا، خۆ ئەو لە بازرگانی و سەروەت نەیزانیوە، ئەو خەریکی ئیشی پێغەمبەرایەتی بووە

ئەم قسەیە کاردانەوەی تووندی لایەنگرانی خامنەیی و خەڵکی موسڵمانی لێکەوتە و فائیزە ناچار بوو داوای لێبوردن بکات.

سەرەڕای داوای لێبووردنی فائیزە هاشمی دادستانی تاران دژی ئەم سیاسەتوانە ئافرەتە سکاڵای تۆمار کرد

 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە