دادگاى فیدراڵی ئەرژەنتین لەسەر داوای ئەمریکا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەیەکى ڤەنزوئێللایی دەکرد
پەیامی کورد ... دادگاى فیدراڵی ئەرژەنتین لەسەر داوای ئەمریکا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەیەکى ڤەنزوئێللایی دەکرد
ڕۆیتەرز لە زمانى ئاژانسەکانی هەواڵی ئەرژەنتین بڵاوى کردەوە کە فێدریكۆ ڤیلێنا، دادوەری فیدراڵی ئەرژەنتین لەسەر داوای ئەمریكا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆكەیەکی ڤەنزوئێللا دەركردووە و ڤەنزوئێللاش سكاڵای حكوومەتی کردووە بەڵام هیچ سوودى نەبووە.
پاشنیوەڕۆی پێنجشەممەش نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا فڕۆکەکەیان پشکنیوە.
ئهم فڕۆكهیه پێشتر لهلایهن كۆمپانیای ماهان ئەیرى کۆمارى ئیسلامییەوە به كۆمپانیاى فڕۆكهوانى ئیمتراسۆرى ڤهنزویێللا فرۆشراوە.
ئهرژەنتین یش ئەم فڕۆکەیەى دەست بەسەردا گرتووە، چوونکە هەردوو کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکەى کۆمارى ئیسلامى و ڤەنزوئێللا لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
فڕۆکەی بۆئینگی ٧٤٧، کاتێک گەیشتووەتە بوینس ئایرێس، ١٤ کەسی ڤەنزوئێللایی و ٥ کارمەندی ئێرانی هەبووە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە