"دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند داده‌مه‌زرێت"
به ئامانجى یه‌کلایی کردنه‌وه‌ى خێرای دۆسیه‌کانى تایبه‌ت به بازرگانى و ئابوورى و کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى دادى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى پێکهێنانى دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند له ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ده‌کات.
نه‌ریمان تاڵب، ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى حکوومه‌تى هه‌رێم ، ڕایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى داد به نووسراوى ڕه‌سمى داواى له ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى کردووه، دادگایه‌کى تایبه‌ت به بواره‌کانى بازرگانى و ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان پێک بهێنێت، ئێستا پرۆژه‌که قۆناغى باشى بڕیوه و له دواى ته‌واوکردنى ئاماده‌کارییه ته‌کنیکییه‌کان و وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئه‌و دادگایه له ته‌واوى پارێزگاکان داده‌مه‌زرێت".
ووتیشى: ''ئامانج له پێکهێنانى دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند به بواره‌کانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و کۆمپانیا بیانییه‌کان بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌یه که په‌یوه‌ندی به‌و بوارانه‌وه هه‌یه و له ڕوویه‌کى دیکه‌شه‌وه گرینگی زۆرى ده‌بێت بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه داوا بازرگانییه‌کان و تێکه‌ڵنه‌کردنى به دۆسیه‌کانى بارى که‌سێتى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: ''دامه‌زراندنى دادگاکه له ڕه‌هه‌ندێکى دیکه‌وه ڕۆڵى گرینگى ده‌بێت بۆ کار و گه‌شه‌ى بازرگانى و شه‌فافیه‌ت له داهاته‌کان و خۆنه‌دزینه‌وه‌ى کۆمپانیاکان له باج، ئه‌مه‌ش بێگومان به قازانج و سوودى گشتى ده‌شکێته‌وه و ڕێگایه‌که بۆ زیادبوونى داهاته‌کانى حکوومه‌ت".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە