دادگای ئارژانتین کۆماری ئیسلامی بە "تاوان دژ بە مرۆڤایەتی" تۆمەتبار کرد.
پەیامی کورد ... دادگای ئارژانتین کۆماری ئیسلامی بە "تاوان دژ بە مرۆڤایەتی" تۆمەتبار کرد.
دادگایەک لە ئارژانتین ڕایگەیاند کە بەڵگەنامە بەردەستەکان دەیسەلمێنن کە کۆماری ئیسلامی بە هاوکاری لەگەڵ "بزووتنەوەی تیرۆریستی شیعەی حیزبۆڵڵای لوبنان" کوشندەترین ڕووداوی تیرۆریستییان لە مێژووی ئەرژەنتین بە بۆردومانی ناوەندی یەهوودییەكانی "ئامیا" ئەنجامداوە.
ئەم دادگایە ئێران بە "دەوڵەتی تیرۆریستی" و ئەنجامدەری "تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" ناوبرد.
بە پێی بڕیاری ئەم دادگایە، ئێران بەرپرسی هێرشی كوشندەی ساڵی ١٩٩٢ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بوینس ئایرێس و هێرشی سەر ناوەندی جوولەکەکانی "ئامیا" لە ساڵی ١٩٩٤ بووە.
ئارژانتین جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی پلانی بۆ ئەم بۆردومانە داناوە و حیزبۆڵڵای لوبنان ئەو بۆردومانەی ئەنجامداوە.
بۆردومانکردنی ناوەندی هاوکاری جوولەكەكانی ئامیا لە ساڵی ١٣٧٣ بووە هۆی کوژرانی ٨٧ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەس و زیان بە ٤٠٠ دوکان و یەکەکانی نیشتەجێ بوون کەوت.
ئەم بابەتە 81743 جار خوێندراوەتەوە