دادگای باڵای ئۆنتاریۆ لە کەنەدا خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی لە لایەن ئێران ەوە بە تێرۆریستی لەقەڵەمدا و بڕیاری کۆتایی خۆی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... دادگای باڵای ئۆنتاریۆ لە کەنەدا خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی لە لایەن ئێران ەوە بە تێرۆریستی لەقەڵەمدا و بڕیاری کۆتایی خۆی ڕاگەیاند
دادگایەکی باڵای کەنەدی لە ئۆنتاریۆ ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە هەڵدانی دوو مووشەک بە ئاڕاستەی گەشتی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکرانیBS752 لەلایەن سووپای پاسدارانەوە، ئەگەری ئەنقەستەو بە پێی یاسای کەنەدی “کردەوەی تیرۆریستیە”.
دادوەر ئیدوارد پیلۆبابا ڕایگەیاند، پشتگیری لە کەس و کاری چوار قوربانی دەکەن کە ویستوویانە لە کەنەدا سکاڵا لە ئێران تۆمار بکەن و داوای یەک ملیار یۆرۆ قەرەبوو بکەن.
لە هەمان ساڵدا کەنەدا پەیوەندییە دیبلۆماسییەکای لەگەڵ ئێران پچڕاند، چوونکە لە کۆی ١٧٦ قوربانی، ٥٥یان کەنەدی بوون و ٣٠ کەسیشیان هاووڵاتی ئەو ووڵاتە بوون.
هەر بەم هۆیەوە دادگای باڵای ویلایەتی ئۆنتاریۆ لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا حکوومەتی ئێران ی بەبەرپرس لە ڕووداوی کەتنەخوارەوەکە لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ئەو ڕووداوە کردەوەیەکی مەبەست داری تیرۆرستی بوە.
ئەم بڕیارە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە لایەن دادگای باڵای ئۆنتاریۆ لە کەندا سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا حکوومەتی ئێران ی بەبەرپرس لە رووداوی کەتنەخوارەوەکە لەقەڵەمدا.هەروەها ڕایگەیاند : دادگاکە ، بەپێی ئەو بەڵگانەی لە بەردەستی بوون گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە" کردەوەیەکی مەبەست داری تیرۆرستی" و پێویستە حکوومەتی ئێران قەرەبووی کەس و کاری قوربانییەکانی بکاتەوە.
ئەوەش زانراوە، دادوەر لەو دانیشتنەدا کە تایبەت بو بەخستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەمانگی کانوونی دووەمی 2020، بڕیاری قەبارەی قەرەبووکردنەوەکەی نەداوە و ئەو بابەتەی جێهێشتوە بۆ دانیشتنەکانی دواتر.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە