دادگای سوید " حەمید نووری " یەکێک لە فەرمانبەرانی پێشووی دادگای ئێرانی " بە بەندی هەتاهەتایی مەحکووم کرد
پەیامی کورد ... دادگای سوید " حەمید نووری " یەکێک لە فەرمانبەرانی پێشووی دادگای ئێرانی " بە بەندی هەتاهەتایی مەحکووم کرد
قازی دادگایەک لە سوید حەمید نووری یەکێک لە هاوولاتیانی ئێرانی بە بەندی هەتاهەتایی مەحکووم کرد .
حەمید نووری یەکێک لە فەرمانبەرانی پێشووی هێزی قەزایی دادگایی کە لە ساڵی ١٩٨٨ خۆی خانەنشین کردووە و لەو کاتە بە دواوە کاری ئازادی کردووە لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوودا بۆ پێداچوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەلی بنەماڵەیی ئەو کچەی کە وەکوو منداڵی خۆی قەبووڵی کردووە سەردانی سویدی کردووە و لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم لە لایەن پۆلیسی ئەو ووڵاتەوە دەست بەسەر کراوە و لەو کاتە بە دواوە لە بەندیخانەی تاکە کەسی ئەو ووڵاتە لە بەنددایە و ئێستاش بە بەندی هەتاهەتایی حۆکم کراوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە باڵیۆزی سوید لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کراوە .
لە دوای حۆکمەکەی دادگای سوید سەبارەت بە حەمید نووری باڵیۆزی سوید لە تاران بانگهێشتی وەزارەت کاروباری دەرەوەی ئێران کرا و نووسراوی فەرمی دەربڕینی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەمبارەیەوە ڕادەستی کرد .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە