دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی زۆر قورس لە سەر دەنگەکانی هەڵبژاردن دەردەکات
پەیامی کورد ... دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی زۆر قورس لە سەر دەنگەکانی هەڵبژاردن دەردەکات
دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاردەدات لەسەرجەم وێستگەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەژمارکردنەوەی دەستی ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ هەینی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردەدات لە سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان بە ڕێژەیەکی دیاریکراو دەنگەکانی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بە شێوازی دەستی جیابکرێنەوە.
میدیاکان باسیان لەوەکردووە، ئێستا دادگای فیدڕاڵی لەبەردەم دوو بژاردەدایە و سێیەمی نییە ، یان بەشێوەیەکی دیاریکراو ژمارەیەک دەنگەکان بە دەستی جیابکرێنەوە، یان دەنگی سەرجەم وێستگەکان بە تەواوی جیابکرێنەوە.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدابوو لەو وێستگانەی گومانی ساختەکارییان لەسەرە، دەنگەکان بە شێوەی دەستی هەژماربکرێنەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە