دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە ٢٠٠ ملیار دینارەكە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان دەركرد
پەیامی کورد ... دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە ٢٠٠ ملیار دینارەكە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان دەركرد
دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاریدا به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای تایبه‌ت به راگرتنی ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كە پێشتر لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە داوای راگرتنی رەوانەكردنی ئەو بڕە پارەیە كرابوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دادگای باڵاى فیدڕاڵی له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سكاڵای جه‌واد عه‌بدۆلكازم عه‌لوان كه له‌سه‌ر موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی تۆماری كردبوو سه‌باره‌ت به ناردنی پاره‌ی مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر جه‌واد عه‌لوان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق له دادگای فیدڕاڵی تۆماركرد، به‌تۆمه‌تی ناردنی به‌شێك له داهاتی گشتی ووڵات بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار مانگانه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
١٥ی مانگی (ته‌مووز/٧)ی ٢٠٢١ ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه تا ئه‌و كاته كاری پێده‌كرێت كه وورده‌كاری دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێك ده‌خرێت و دواتریش بڕی پاره‌كه زیاد یان كه‌م ده‌كات.
دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش له‌به‌غداوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی به لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێنا و مووچه‌ی مانگی (ته‌مووز/٧)ی ٢٠٢١ ی به ته‌واوه‌تی دابه‌شكرد.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە