دارستانێکی بەڕوو لە نزیک شارەدێی کەسنەزان دەچێندرێت

پەیامی کورد     ...    دارستانێکی بەڕوو لە نزیک شارەدێی کەسنەزان دەچێندرێت

لە دەرووبەری شاری ھەولێر ژمارەیەک دارستان ھەن و بەڕێوبەری پۆلیسی ژینگە و دارستانی ھەولێریش دەڵێت، دارستانێکی بەڕوو لە نزیک شارەدێی کەسنەزان بۆ سەوزکردنی ناوچەکە چێندراوە.

عەقید فەرمان فازڵ، بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای ھەولێر، ڕایگەیاند: "ساڵانە بۆ سەوزکردنی دەورووبەری ھەولێر بە ھەزاران دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێر ١٠ دۆنم زەوی بە داربەڕوو چێندراوە و مەست لە چاندنی داربەڕوو ئەوەیە کە دارستانی سرووشتی لە نزیک شارەکان ھەبێت و کارێکی پیرۆز و گرینگە بۆ ژینگەی ھەولێر و کوردستان''.

عەقید فەرمان جەختی کردەوە: "لە سنووری دەورووبەری شاری ھەولێر ژمارەیەک دارستان ھەن و پۆلیسی ژینگە و دارستان ئەرکی پاراستنی لە خۆ گرتووە، ھەرکەسێکیش زێدەڕۆیی بکاتە سەر دارستانەکان ئەوە بەپێی یاسا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، چوونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگییەکی تەواو بە دارستان دەدات و ڕێگەش نادەین خەڵکێک دارستانەکان بشێوێنێت".


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە