داعش بەرپرسیاریەتی کوشتنی ١١ کرێکارە شیعەکەی کانزایەکی بەلووچستانی گرتە ئەستۆ
پەیامی کورد ... داعش بەرپرسیاریەتی کوشتنی ١١ کرێکارە شیعەکەی کانزایەکی بەلووچستانی گرتە ئەستۆ
گرووپی تێرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی ڕفاندن و کوشتنی کرێکارانی شیعەی بەلووچستان ی پاکستان لە ئەستۆ گرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بی بی سی ، گرووپی تێرۆریستی داعش ڕفاندن و کوشتنی ١١ کرێکاری شیعەی کانزاچی و هەزارەی لە کانزایەکی دوورەدەست لە کووەیتە لە ئیالەتی بەلووچستان ی پاکستان لە ئەستۆ گرت . داعش بە هێرش کردن بۆ سەر کانزایەک لە کووەیتە کرێکارانی کانزاکەی لە یەک جیا کردووەتەوە و بۆ نزیکیترین چالە لە ناوچەکە گواستووەتەوە و دواتر ئەوانی گوولەباران کردووە . لە دەرئەنجام دا ١١ کەس کوژرانو ٤ کەسی دیکەش بریندار بوونە . عۆمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئەم کوشتارەی بە توودنی مەحکووم کردووە و ئەم کارەی نموونەیەکی دیکە لە هەنگاوە ترسنۆکانەکانی تێرۆریستان لە دژی کەسانی بی تاوان ناو بردووە .
سەرۆکوەزیرانی پاکستان داوای لە هەموو کاربەدەستانی ئەمنییەتی و ئاسایش کردووە ئەوانەی هۆکاری ئەم تاوانە قێزەونە بوونە بدەنە دەستی یاسا و دواتریش ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی قوربانییەکان لە لایەن دەوڵەت ەوە پاڵپشتی یان لی دەکرێت .
بە پێی ئەو فیلم و بەڵگانەی کە لە کاتی دۆزینەوەی لاشە و بریندارەکان ەوە دیارە نیشان دەدات کە بکەرانی ئەم کارە تێرۆریستییە سەرەتا دەست و چاوی قوربانییەکانیان بەستوەتەوە و دواتر ئەوانیان داوەتە بەر گوللە . ٤ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراون و ئەوانی دیکەش لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە