دامەزراندن : ئەوانەی دەیانەوێت دامەزرێن ئەم هەواڵە بخوێننەوە
پەیامی کورد ... دامەزراندن : ئەوانەی دەیانەوێت دامەزرێن ئەم هەواڵە بخوێننەوە .
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پێشکەشکردن بۆ کارکردن وەکوو فەرمانبەری دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق لە ٢٣ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و هەرکەسێک دەیەوێت ببێتە فەرمانبەری بنکەکانی دەنگدان فۆرم پڕبکاتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند : گشت فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت دەتوانن فۆڕمی کارکردن وەکوو فەرمانبەری دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق پڕبکەنەوە، بەو مەرجەی بەلایەنی کەم دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ، پەیمانگە و ئەوانەش کە خوێندنیان تەواوکردوە، بەلای کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە ١٩ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٥٦ ساڵیش زیاتر نەبێت دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە.
بڕیارە ١٠ی مانگی (ئۆکتۆبەر/١٠)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستاشدا کۆمیسیۆن ئامادەکاریەکانی تەواو کردوە و مانگێک بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش لایەنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە