دامەزراوەی مافی یاسایی ئەمریکا ، فەڕەنسا بە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا بەرپرسیار دانا
پەیامی کورد ... دامەزراوەی مافی یاسایی ئەمریکا ، فەڕەنسا بە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا بەرپرسیار دانا .
لە ڕاپۆرتێکدا دامەزراوەیەکی مافی یاسایی ئەمریکی ڕایگەیاند کە فەڕەنسا لە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا بەرپرسیاریەتی هەبووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕواندا بەرپرسیاریەتی بە کۆمپانیایەیکی مافی یاسایی ئەمریکی بە ناوی Levy Firestone Muse ڕاسپاردە کردبوو تاکوو دەربارەی ڕۆڵی فەڕەنسا لە کۆمەڵکوژکردنی ئەم ووڵاتە کە لە سالی ١٩٩٤ ڕوویداوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات .
ئەم دامەزراوەیە یاساییە ی ماف یش لە ڕاپۆرتێکی ٦٠٠ لاپەڕەیی دا ڕایگەیاند کە فەرەنسا بەرپرسیارییەکی قورس ی لەم کۆمەڵکوژییەدا هەبووە و تەنانەت یارمەتیدەری هۆتۆیەکان بووە لە کۆمەڵکوژکردنی تۆتسییەکان . پێشتر دامەزراوەیەکی دەوڵەتی لە فەڕەنسا ش سەبارەت بە ڕۆڵی ئەم ووڵاتە لە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا لێکۆڵینەوەی ئەنجام دابوو کە لە لێکۆڵینەوەیەدا ڕۆڵی سەرەکی فەڕەنسا لە کۆمەڵکوژکردنی ڕەت کردووە بەڵام ئەم ووڵاتەی بەرپرسیاری ئەم بابەتە زانیوە . ئەم ڕاپۆرتە کە دەرئەنجامەەکانی بە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕادەست کراوە جەخت دەکاتەوە کە پاریس هیچ هەوڵێکی بۆ بەرگری کردن و بەرەنگاربوونەوە لە کوشتارەکە ئەنجام نەداوە .
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە خوێندنەوەی میلیۆنەها دۆسیە و ووتووێژ لەگەڵ ٢٥٠ کەس ئەنجام دراوە
جێگای ئاماژەدانە لە کۆمەڵکوژکردنی ڕواندا ٨٠٠ هەزار کەس سەربڕدراون
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە