دانانی ناوی سوپای پاسداران لە سەرەتاوە هەڵە بوو

پەیامی کورد      ...  دانانی ناوی سوپای پاسداران لە سەرەتاوە هەڵە بوو

ووتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆمیتەی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی سێنا سەبارەت بە دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بەم شێوەیە ڕادەگەێندرێت :

ئێران دەزانێت چ هەنگاوگەلێک هەڵبگرێت تاکوو ئێمەش ناوی سوپای پاسداران لە لیستەکە دەربهینین " پابەند بوون بە هێرش نەکردن بۆ سەر هێزەکانمان / و بەرپرسانی ئەمریکی "

دانانی ناو سوپای پاسداران لەم لیستەیە لە سەرەتاوە هەڵە بووە چوونکە قازانجەکەی لە تێچووکەی کەمترە ، لەبەر ئەوەی کە تەنیا دەرئەنجامی کارکردنەکەی قەدەغەکردنی سەفەری ئەندامانی سوپای پاسداران بۆ ئەمریکا بووە لە حاڵێکدا کە فەرماندەکانی بە هیچ شێوەیەک نیازی سەفەرێکی لەم شێوەیەیان نییە .

لە دەرئەنجامدا تەنیا هۆکاری پێشگرتن لە هاتنیان بۆ ئەمریکا بۆ ئەو سەربازانەی کە بە شێوەی ناچاری و زۆرملی لەوێ خزمەت دەکەن بووە


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە