دانوستاندنەکانی ئێران و ٥+١ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو ووڵاتە دەست پێدەکاتەوە

پەیامی کورد     ...     دانوستاندنەکانی ئێران و ٥+١ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو ووڵاتە دەست پێدەکاتەوە

بڕیارە مانگی داهاتوو دانووستاندنەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و ووڵاتانی 5+1 لە ڤییەننا دەستپێبکەنەوە و ئەمریکاش گەشبین نییە.

حسێن عەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى ووڵاتەکەى هەنگاوێکى ئەرێنییە، بەڵام ئەمە پێویستى بە هێنانەدی پێشمەرجەکان یەتى.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بۆ ئەوەى ئەو گفتوگۆیانە دەستپێ بکەنەوەو سەرکەوتوو بن پێویستە جۆ بایدن نیەتپاکى خۆى پیشان بدات کە ئەویش لابردنى بەشێک لە سزاکانە.

وەزیرى دەرەوەى ئیران روونیکردوەتەوە سەرۆکى ئەمریکا دەتوانێت ١٠ ملیار دۆلار بلۆک لەسەر سەرچاوە و پارەی ئێران هەڵبگرێت.

عەبدۆڵڵاهیان جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران جیددییە لە گەڕانەوە بۆ پابەندبوونەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەگەر هەموو لایەک بەردەوامی بە پابەندبوونی خۆیان بدەن، تارانیش هەمان شت دەکەن.


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە