دانپێدانانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا : فڕۆکەی ئیلیووشین-٧٦ لەگەڵ پاتریۆت خراوەتە خوارەوە
پەیامی کورد ... دانپێدانانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا : فڕۆکەی ئیلیووشین-٧٦ لەگەڵ پاتریۆت خراوەتە خوارەوە
بەرپرسانی ئەمریکی دانیان بەوەدا ناوە کە فڕۆکەی ئیلیووشین-٧٦ بە مووشەکێکی پاترییۆت خراوەتە خوارەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، پشتڕاستی کردووەتەوە کە فڕۆکەی ئیلیووشین-٧٦ کە دیلەکانی ئۆکراینی هەڵگرتبوو، بە مووشەکێکی پاترییۆت خراوەتە خوارەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاشکرا هیچ لێدوانێکیان لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەداوە، بەڵام ئەو بەرپرسانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت قسەیان کردووە و نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، ئەو هەواڵانەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە باس لەوە دەکەن مووشەکێکی پاترییۆت بەکارهێندراوە.
بەرپرسانی ئەمریکا ناسنامەی ئەو کەسانەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە کە لەناو فڕۆکەکەدا بوون ، بەڵام دان بەوەدا دەنێن کە ڕەنگە هەندێکیان دیلەکانی جەنگی ئۆکراین بوون.
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە