دانپێدانانی پارێزەری دادگای باڵای ئێران : گەشتی پۆلیسی ئەخلاق و ڕەوشت هیچ جۆرە دەستکەوتێکی پۆزەتیڤی بۆ خەڵک و ووڵات نەبووە .
پەیامی کورد ... دانپێدانانی پارێزەری دادگای باڵای ئێران : گەشتی پۆلیسی ئەخلاق و ڕەوشت هیچ جۆرە دەستکەوتێکی پۆزەتیڤی بۆ خەڵک و ووڵات نەبووە .
دەبێ لە پێداگری لە سەر بەردەوامیدان لە ڕێکارگەلی نامەنتقی پێشگیری بکرێت .
سید مەهدی حۆجەتی پارێزەری دادگای باڵای ئێران ڕایگەیاند : کاتێک کە دامەزراوەیەک وەکوو گەشتی ڕەوشت و ئەخلاق کارایی خۆی بە پێچەوانەوەی ئامانجگەلی سسەرەکی و سەرەتایی کە لە بەدیهێنانیەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرا لە دەستی داوە و خەڵک لە هەژموونی ئەوان لە کووچە و کۆڵان و شەقامەکاندا تووشی هەست کردن بە نائەمنی بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دەبن ، پێداگری لە سەر بەردەوامیدان و لە دەرئەنجامدا بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس لەگەڵ خەڵک و زیاتر بوونی درزی نێوان نەتەوە و حکوومەت دەبێت و دەبێ لەم کار و هەنگاوانە پێشگیری بکرێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە