دانپێدانانی ڕۆژئاواییەکان بە کارساز نەبوونی گەمارۆوەکانی دژ بە ڕووسیا

پەیامی کورد  ...  دانپێدانانی ڕۆژئاواییەکان بە کارساز نەبوونی گەمارۆوەکانی دژ بە ڕووسیا

گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا ئەو دەرئەنجامەی کە لە سەپاندنی گەمارۆوەکان چاوەڕوان دەکرا , بەدوای خۆیدا نەهێناوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کرین کنایسێل ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ڤییەننا " نەمسا " لە ووتوویژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی " بی بی سی " بەریتانیایی دا ڕایگەیاند کە وولاتانی ڕۆژئاوایی شکستهێنانی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا بە فەرمی دەناسێنێت .

ئەو هەروەها ووتی : بە ڕای من ئەمە خاڵێکی هەستیارە کە زۆرێک دانی پێدا دەنێن کە گەمارۆوەکان کارساز نییە . زۆر کەسێک ناچارن ذان بەوە دا بنێنن کە گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا هیچ دەرئەنجامێکی بە دوای خۆیدا نەهێناوە بەم شێوەیەی کە چاوەڕوان کراوە .

کنایسێل هەروەها لەوەی کە ڕووسیا سەرەڕای قسەگەلی ناشیرین و شەڕئەنگێزانەی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە تیجارەت لەگەڵ ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپابەردەوامی دەدات سەری سووڕ ماوە .

ئەو هەروەها ووتی : " ئەگەر بەو شتەی کە هەموو بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە ڕووسیا قسەی لە سەر دەکەن گرینگی بدەن کە ئەوان داواکاری گۆڕینی ڕژیم لە ڕووسیا ، ڕووسیا چۆن دەتوانێت لەگەڵ کەسانێک کە داواکاری هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنین ووتووێژ بکات ؟


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە